دەکرێت گریان لە هەندێک هەڵوێستی
دیاریکراودا ئاسایی بێت، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام و بەبێ هۆکار دەستکرد بە
گریان، ئەوا لەوانەیە نیشانەبێت بۆ حاڵەتێکی مەترسیدار.
بەپێی بابەتێکی تەندروستیماڵپەڕی "سیدەتی"، ئەگەر لە کاتی چالاکی ئاساییدا هەستت کرد
کە هەموو کاتێک دەگریت، لەوانەیە تووشی خەمۆکی بیت، نیشانەکانی تری خەمۆکی بریتین لە
هەستکردن بە بێهیوایی، بێدەسەڵاتی، دڵتەنگی، لەدەستدانی ئارەزووی ژیانی ڕۆژانە، لەدەستدانی
ئارەزووی خواردن یان زیادەڕۆیی لە خواردن، کەمخەوی و هەستکردن بە زیادەڕۆیی لە تاوانباری
یان بێ بەها، پێت وایە لەوانەیە تووشی خەمۆکی بووبیت، دەستبەجێ لەگەڵ پزیشک قسە بکە
بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوت بۆ بدۆزێتەوە.
هۆکارەکانی تری فرمێسکی کۆنترۆڵنەکراو بریتین
لە پێکەنین و گریانێک کە نەخۆشی پێوە دیارە، حاڵەتێک کە دەتوانێت لەگەڵ نەخۆشی زەهایمەر،
جەڵتەی مێشک یان نەخۆشیەکانی تری مێشکدا بێت، ئەگەر گومانت کرد کە تۆ یان کەسێکی ئازیزت
تووشی ئەم حاڵەتە بووە پەیوەندی بە پزیشکەوە
بکە.
ئەگەر کەسێک لەبەردەمتدا دەستی کرد بە گریان، لەوانەیە
کاردانەوەت بۆ ناڕەحەتییە بێت کە هەستی پێدەکەیت
لە دۆخەکەدا، هەرچەندە ڕەنگە مەبەستت ئەوە نەبێت، بەڵام ڕەنگە وەڵامەکەت وا لەو
کەسە بکات کە دەگری هەست بە لاوازی یان شەرمەزاری بکات.
لەجیاتی ئەوەی پەلە بکەیت بۆ دڵخۆشکردنی
کەسێک یان یارمەتی خێرا پێشکەش بکەیت، هەندێک جار باشترە رێگە بە کەسەکە بدەیت
بگری، هەندێک جار پێویستە فرمێسک بڕێژیت بۆ سارێژکردنی هەستەکانت.
ر.ئ