پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:01:05/09/2022

27008 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

بە گفتۆگۆیەکی سادە دەستپێدەکەیت، بەڵام دوای وردە وردە قوڵ دەبێتەوە، ئەگەر دەتەوێت شتێکی دیاریکراو بدۆزیتەوە و پرسیاری لەسەر بکەیت و لە رابردوو نەترسیت، ئەوا راستگۆبە و دوودڵ مەبە.

گا 20/4 - 20/5

لەوانەیە ئەمڕۆ بەهۆی بیرۆکەیەکی مرۆڤانەوە سەرقاڵ بیت، گرنگی بە وردەکارییوەکانی چواردەورت مەدە، تۆ لەو کەسانەی کە بیرکردنەوەی ئازادانەیان هەیە.

دووانە 21/5 - 21/6

لەم کاتەدا دەردەکەوێت کێشەکان تا دەبن زیاتر دەبن، بەڵام نابێت خۆتیان لێ دووربخەیتەوە بەڵکو باشتر رووبەڕوویان ببیتەوە بۆ ئەوەی هەست بە بەختەورەی بکەیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ سەرنجی زۆر خەڵک رادەکێشیت، لەڕووی کەسییەوە بێت یان لە پڕۆژەیەکدا، بەو هەلانە تێمەکەوە کە راستەوخۆ دێنە پێشتەوە، سەرەتا هێمنبە و جوان بیر بکەرەوە و دوای ئەوە بڕیاری راست بدە.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ ئارەزوو دەکەیت بڕیارێکی بوێرانە بدەیت، هەست دەکەیت توانای جێبەجێکردنی هەر شتیکت هەیە کە بتەوێت.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ لەماڵەوە بێت یان شوێن ئیشەکەت پەیوەندی زۆر دەبەستیت و زۆر ئەرێنی دەردکەویت و دەستبەرداری کۆمەڵێک مافی خۆت دەبیت بۆ زانینی هەڵەکانت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

خاوەنی سۆزێکی دەگمەنیت و دەرفەتی زۆرت پێدەدات بۆ ئەوەی بێ سنوور رای خۆت دەرببڕیت، هەروەها بە پلان و زیرەکی و گەشبینییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو پرسەکاندا دەکەیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ سیفەتە راستەقینەکانت دەرکەون و هەوڵ مەدە وەک هەمیشە بیانشاریتەوە، شەرم لە کەسایەتی خۆت مەکە، سیفەتەکانت باشن.

كەوان 22/11 - 21/12

ئەمڕۆ هەنگاوێک بۆ دواوە بنێ، بیر لە دونیای خەیاڵی خۆت بکەرەوە کە دڵخۆشت دەکات و خۆشی بۆ دڵت دەهێنێت، شتە جوانەکان و بۆنە سەرنجڕاکێشە بەهێزەکان سەرنجت رادەکێشن.

گیسك 22/12 - 19/1

دەتەوێت ئەمڕۆ لە خەونەکانت رزگارت بێت؟ هەوڵدانت بۆ ئەنجامدانی هەر کارێکی پراکتیکی و بەسوود ڕەنگە بە شکست کۆتایی بێت، چونکە هەندێک کەس دژایەتیت دەکەن.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ چاوەڕوان بن بۆ هەر گۆڕانکارییەکی لەناکاو لە کاردا، ڕەنگە کەسێکی نزیک لە تۆ هەوڵی ئەوە بدات لێت دوور بکەوێتەوە و کۆتایی بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ تۆدا بهێنێت، ئاگاداربە کە زۆر ململانێ و شەڕ و پێکدادان دروست دەبێت کە پێویستە خۆڕاگربیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

ململانێیەک لە نێوان دوو لایەنی جیاوازی کەسایەتیت روودەدات و ناتوانیت لایەنگری هیچیان بیت، دڵنیابە ئەو گۆڕانکارییانەی بەنیازیت ئەنجامیان بدەیت، لەوانەیە لەگەڵ پلانەکانتدا یەکبگرنەوە.

ر.ئ