چۆن هەنگوینی ئەسڵی و ساختە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە؟

PM:06:20:04/09/2022

29276 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەكاندا جۆرەها هەنگوین دەفرۆشرێن، سەرجەمیشیان بە هەنگوینی ئەسڵی ناودەبرێن، بەڵام دواتر دەردەکەوێت ئەسڵی نییە، ئەی کەواتە چۆن هەنگیونی ئەسڵی لە ساختە جیادەکەیتەوە؟

ماڵپەڕی وەتەنی میسری لە بابەتێکدا بەمجۆرە جیاوازی نێوان هەنگوینی ئەسڵی و ساختەی روونکردووەتەوە:

یەكەم: دانانی دڵۆپێك هەنگوین لەسەر برین، ئەگەر هەستتان بە ئازار كرد، ئەوا هەنگوینەكە تەواو عادییە و شەكری تێكراوە، بەڵام ئەگەر هەستتان بە ئارامی كرد، ئەوا تەواو ئەسڵی و بێ كێشەیە.

دووەم: بەستن لە بەفرگردا، كەمێك هەنگوین بخەنە نێو فرێزەر"ساردکەرەوە"ی بەفرگرەكە و ٢٤ کاتژمێر لەناویدا بێت، ئەگەر هەنگوینەكە بیبەستێ، ئەوا ئەسڵی نییە، بەڵام ئەگەر نەیبەستێ و ئاسایی بێ ئەوا تەواو ئەسڵییە.

سێیەم: قەڵەم، كەمێك هەنگوین بهێنن و نووكی قەڵەمێكی پێ بكەن و لەسەر كاغەزێكی سپی بە قەڵەمەكە بنووسن، ئەگەر نووسین بە قەڵەمەكە ڕەنگی سەوز بوو، ئەوا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەنگوینەكە ئەسڵی نییە.

چوارەم: ئاگر، كەمێك هەنگوین بخەنە سەر كەوچكێك و ماوەی ١٥ خولەك لەسەر ئاگر ڕایبگرن، ئەگەر دەنگی لێوەهات، ئەوا شەكری تێدایە و شەكرەكە دەسووتێت، ئەگەر هیچ دەنگی لێوە نەهات و بەشێوەیەكی ئاسایی شل بووەوە ئەوە ئەسڵی و بێ كێشەیە.

ئ.ل