نرخی کاتژمێرێکی ڕۆلێکس بەرامبەر چەند هێندەی جۆرێک ئۆتۆمبێلە

PM:04:23:19/08/2021

7580 جار خوێندراوەتەوە

کاتژمێری ڕۆلێکس یەکێکە لە گرانبەهاترین جۆرەکانی کاتژمێر و زیاتر کەسانی دەوڵەمەند دەیکڕن، بە کەرەستەیەکی جوانکاریی کەسانی دەوڵەمەند دادەنرێت و جۆرێکی نرخەکەی زیاترە لە ئۆتۆمبێلێکی مارسیدس.

ماڵپەڕی عەینی ئیماراتی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، رۆلێکس براندێکی بازرگانی بەناوبانگە و ساڵانە نزیکەی ٨٠٠ هەزار پارچە لە بەرهەمەکانی دەخاتە بازاڕەوە، بەهۆی گرانی بەرهەمەکانیانەوە زیاتر چینی دەوڵەمەندەکان دەیکڕن، چ بەرهەمەکە نوێ بێت یان بەکارهاتوو بێت نرخەکەی گرانە.

لەو ڕووەوە کاتژمێری جۆری "Rolex Oyster Perpetual Lady Date" کە بە جۆرێکی هەرزانی ئەو کۆمپانیا سویسرییە دادەنرێت، نرخەکەی سێ هەزار و ٣١٠ دۆلارە، لە کاتێکدا مۆدێلێکی تری ڕۆلێکس بەناوی " Rolex Air-King" نرخی ئەم کاتژمێرە لەچاو کاتژمێرەکانی تر مامناوەندە و برەکەی ١٠ هەزار و ٦٠ دۆلارە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، جۆرێکی تری ئەم کاتژمێرە "Jack Nicklaus Rolex Day-Date" کە مۆدێل بەرزە و نرخەکەی دەگاتە ١.٢٢ ملیۆن دۆلار، ئەمە لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلێک کە توانایەکی بەرزی هەبێت وەک ئۆتۆمبێلی مایباخ ئێس کڵاس S680 کە ناوازەترین بەرهەمی کۆمپانیای مارسیدسە نرخەکەی دەگاتە ٢٠٠ هەزار دۆلار بەو جۆرە کاتژمێرەکە لەو ئۆتۆمبێلە گرانترە، بەو مانایەی نرخی جۆرە نوێکەی کاتژمێری ڕۆلێکس زیاتر لە چەند هێندە لە نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە گرانترە.

ئ.ل