بەرپرسی خواردن و دەرمانی جیهانی، هەشت راستی دەربارەی لابردنی مووە بە لێزەر ئاشکراکردووە، بەرێگەیەکی
پارێزراوی دانەوە بەراورد بە رێگەکانی دیکە و هۆشداری داوە لەدوای ئەو کردارەدا
نابێت راستەوخۆ بچیتە بەردەم تیشکی خۆر.
بەپێی ماڵپەڕی ajel.sa، هەشت
راستی دەربارەی لێزەری موولابردن ئاشکراکردووە، کە ئەمانەن:
١.دەبێت رۆژێک پێش جەلسەی لێزەرەکە قژ چاک بکرێت و بتاشرێت.
٢.بەنجی مەوزوعی دەبێت بە سەرپەرشتیاری کەسی پسپۆڕ بێت ئەگەرنا تووشی چەندین
کاریگەری نەرێنی دەبیتەوە.
٣.دوای جەلسەی لێزەرەکە، باشترە تیشکی خۆر راستەوخۆ لێی نەدات، چونکە پێستەکە
هەستیار دەبێت،لەدوای ئەو کردارە کرێمی تایبەتو دژە خۆر دەبێت بدرێت لە پێستەکە.
٤. چاویلکەی تایبەت بە لێزەرەکە دروست کراوە بۆ پاراستنی چاوەکان.
٥. لێزەر لەڕێگەی گەرمییەوە مووی ناو کیسە مووەکان لەناودەبات.
٦.سڕکردنی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت
بۆ کەمکردنەوەی ئازار بەڵام دەبێت بە سەرپەرشتیاری کەسی پسپۆڕ ئەنجام بدرێت.
٧ .لابردنی موو بە لێزەر
بۆ هەتاهەتایی نییە و بۆ چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێکە و دوای ئەوە مووەکە سەرهەڵدەداتەوە.
٨.لێزەرەکە زیاتر لەوانەدا سەرکەوتووتر دەبێت کە پێستیان رووناکترە و کەمتریش
لەوانەدا کە پێستیان تاریکە.
ر.ئ