شێوازی ئامادەکردنی
برنج جۆراوجۆرە و هەریەکەیان تام و چێژی تایبەت بەخۆی هەیە، لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی
برج بە شویت و پاقلە دەخەینە ڕوو:
کەرەستەکانی:
کیلۆیەک برنج
دوو دەسک شویتی جنراو
نیو کیلۆ پاقلەی دەنک
سەوز
سنگی مریشک یان گۆشتی
سور
خوێ بەپێی پێویست
ڕۆن
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا پاقلەکە بەرگەکەی
لێدەکرێتەوە و برنجەکەش بۆ ماوەیەکی کورت لە ئاودا دەخوسێنرێت.
ڕۆنەکە دەکرێتە مەنجەڵێکەوە
و پاقلە و شویتەکەی تێدەکرێت و پێکەوە سور دەکرێنەوە.
دواتر ئاو بەپێی پێویست
دەکرێتە ناوی و دوای ماوەیەک کوڵانی، برنج و خوێکەی تێدەکرێت.
دوای هەڵچنینی ئاوەکەی
ئاگرەکە کز دەکرێت و سەری دادەپۆشرێت.
گۆشتەکە یان سنگی مریشکەکە
بە جیا بکوڵێنرێت و دواتر کەمێک سور بکرێتەوە و لە سەر خواردنەکە دابنرێت.
بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت
بەشێوەی چین چین پاقلە و شویت و گۆشتەکە بکەنە ناو برنجەکە، بەمجۆرە دەبێت:
سەرەتا برنجەکە بەشێوەی
پڵاو ئامادە دەکرێت.
دواتر پاقلە و شویت و
سنگی مریشک یان گۆشتەکە بە پارچەی ورد سوردەکرێنەوە.
پاشان چینێک پاقلە و
شویتەکە و گۆشتەکە لە مەنجەڵێک دادەنرێت، دواتر چینی دووەم برنجەکە بەو جۆرە چەند
چینێک دابنرێت و کەمێک ڕۆن بکرێت بەسەریدا و بخرێتە سەر ئاگرێکی کز.
دوای نیو کاتژمێر لەسەر
ئاگر دابگیرێت و لەگەڵ سەوزە و شلە پێشکەش بکرێت.