وێنە.. خانمێکی کورد لە لوبنان خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی پێبەخشرا

PM:06:32:31/08/2022

2112 جار خوێندراوەتەوە

هەوار فارس دوای بەشدارییکردنی مۆنۆدرامای "وەک قەقنەس دەسوتێم" لە فێستیڤاڵی تەرابلوس لە لوبنان، خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەری پێبەخشرا.

نەژاد نەجم دەرهێنەرەری مۆنۆدراماکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای بەشداریکردنیان لە فێستیڤاڵی تەرابلوس و نمایشکردنی مۆنۆدرامای "وەک قەقنەس دەسوتێم" کە تیایدا شانۆکار "هەوار فارس" رۆڵی سەرەکی لە کارەکەدا دەبینی، توانی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر لە فێستیڤاڵەکەدا وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوان وەک تیپی شانۆیی "هەوار" بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە فێستیڤاڵەكەدا كرد كە هەشت وڵاتی دیكەش بەشداربوون.

نەژاد ئاشکرایکرد ، شانۆییەکە مۆنۆدرامایە لە نوسینی گەزیزە عومەری ھونەرمەندە و ھەوار فارس کاری نواندنی بۆ کردووە و سیناریۆ و دەرھێنانی نەژاد خۆیەتی و سیروان عومەر کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە.

No description available.

No description available.

ئ.ل