نەخۆشی شەقیقە چییە و ئەو خۆراکانە چین دەبێت لێیان دووربکەویتەوە

PM:03:55:31/08/2022

7336 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی زانستی خۆراک باس لە نەخۆشی شەقیقە دەکات و کۆمەڵێک خواردنی ئاشکراکردووە کە بۆ شەقیقە خراپن و دەبێت لێی دووربکەویتەوە.

د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕیزانستی خۆراکئاشکرایکردووە، جۆری خۆراک و شێوازی رۆژانه‌ی خواردن رۆڵێکی گرنگ ده‌بێنێت له‌ و‌رژاندن و ده‌ستپێکردنه‌وەی سه‌رئێشه‌ له‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌قیقه‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئازار و به‌رده‌وام بوونی ژانه‌سه‌ره‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆرتر.

پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کان هاوڕان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو نه‌خۆشێک لێستێکی تایبە‌ت به‌ خۆی هه‌بێت تا ناوی ئه‌و خواردنانه‌ بزانێت ده‌بنه‌ هۆی ورژاندنی سه‌رئێشه‌که‌ کە له‌ نه‌خۆشێکه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشێکی تر جیاوازه‌ تا دوور بکەوێتەوە له‌ خواردنیان ۰

کۆمه‌ڵێک خواردن که‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌قیقه‌ خراپن:

هه‌ر نه‌خۆشێک به‌ کۆمه‌ڵێک له‌م خۆراکانه‌ سه‌رئیشه‌که‌ی خراپتر ده‌بێت نه‌وه‌ک هه‌موو جۆره‌کان :

۱.سێو ، مۆز ، مزره‌مه‌نیه‌کان وه‌ک لیمۆ و پرته‌قاڵ و لاله‌نگی ، پیاز ، ته‌ماته‌.

۲.چه‌ره‌سات ، ماست ، پاقله‌ ، گه‌نمه‌شامی ۰

۳.ئه‌و خواردنانه‌ی مادده‌ی تایره‌ماینی تێدایه‌ که‌ جۆرێکه‌ له‌ پڕۆتین وه‌ک : په‌نیر : به‌ تایبه‌ت په‌نیری سویسری ، په‌نیری کوردی ، ڤیتا ، مۆزێرلا ، په‌نیری پێڕپۆنی که‌ له‌ جۆرێک له‌ پیتزادا هه‌یه‌ ، شیده‌ر ، مۆنسته‌ر ۰

٤. مادده‌ی کافایینیان تێدایه‌ : چا و قاوه‌ و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان و نه‌سته‌له‌، پێویسته‌ که‌م بخورێن به‌ڵام نابێت واز له‌ خواردنیان بهێنرێت به‌ڵکو وردە وردەکه‌م بکرێنه‌وه‌.

٥. ئه‌و خواردنانه‌ی مادده‌ی پارێزەریان تێدایه‌ به‌ تایبه‌ت:

- نترات و نایترایت : وه‌ک ستیک و هه‌مبه‌رگر ۰

 NMS- له‌ خواردنی قووتوو دا هه‌یه‌ ۰

٦. ماددده‌ی ئه‌سپارتایم که‌ له‌ جیاتی شه‌کر بۆ شیرین کردنی خۆراک به‌کاردێت و له‌ زۆربه‌ی شیرینه‌کان دا هه‌یه‌ ؛ هه‌روه‌ها بیبسی و کولای دایت ، وه‌ک حه‌پی ناو چا و قاوه‌ له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ به‌کاردێت ۰

۷.خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان به‌ تایبه‌ت شه‌رابی سوور ۰

۸. خواردنی سوێر و چه‌ور : به‌ تایبه‌ت گۆشتی ناو قوتوو ، شۆربای ئاماده‌کراو ۰

۹ . هه‌ندێک نه‌خۆش به‌ کۆمه‌ڵێک خواردنی تر سه‌رئێشه‌که‌یان بۆ دێت وه‌ک : ئاسکریم ، زه‌یتوون ، نانی بازاڕ و سه‌موون ، چپسی په‌تاته‌ ، میوه‌ی وشکراو۰

ر.ئ