گرنگترین سوودەکانی خواردنی زەنجەفیل

PM:10:00:30/08/2022

5388 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی بواری خۆراکی ڕووسی ڕریگەیاندووە کە زەنجەفیل تایبەتمەندی هێورکەرەوە و دژە کرژبوونی ماسولکەکانی هەیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی گازێتا ڕو، دکتۆر ئۆلیسا فرۆلۆڤا پسپۆڕی خۆراکی، ئاماژەی بەوە کردووە، زەنجەفیل جگە لە تایبەتمەندی ئارامکەرەوە و دژە کرژبوونی ماسولەکانی هەیە، بەرگری جەستە لە بەرامبەر نەخۆشیدا بەرز دەکاتەوە.

ئەو دەڵێت،"زەنجەفیل دژە کرژبوونێکی ماسولکەی نایاب و باشە، ئەگەر کەسێک بەدەست هەرس نەکردنەوە دەناڵێنێت، پێویستە کوپێک چای زەنجەفیل بخواتەوە، یەکسەر بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە باشتربوون دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، زەنجەفیل کاریگەرییەکی هێورکەرەوەی هەیە، نەک تەنها لەسەر کۆئەندامی هەرس و کاریگەرییەکی ئارامکەرەوەی لە قوڕگدا هەیە بۆ ئەوانەی کە زۆر قسە دەکەن، هاور دەکەن و قورگیان ماندوو دەکەن، هەروەها یارمەتی لابردنی ترشی "لاکتیک" زیادە دەدات، کە لە ئەنجامی کەڵەکەبوونەوە و بەهۆی گرژبوونی ماسولکەوە دروست دەبێت.

ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری دەکات کە زەنجەبیل لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی سەرمادا بەکاربهێنرێت، بەهۆی ئەوەی زەنجەفیل، بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە، ڤایرۆس و بەکتریا و مشەخۆرەکان لەناو دەبات، DNA چاک دەکاتەوە و بەرهەمهێنانی ڤیتامین B12 لە جەستەدا زیاد دەکات".

ر.ئ