بەرگر یەکێکە لە
خواردنە خێراکان کە تامێکی خۆشی هەیە، دەتوانرێت بۆ سەیران و میوان ئامادەبکرێت.
لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنەکەی
دەخەینە ڕوو:
کەرەستەکانی:
نیوکیلۆ قیمەی چەور
دوو دانە پەتاتەی کوڵاو یان لە ڕەندە دراو
نیو سەمون یان نانی
وردکراو
یەک کەوچکی چا ئاڵەتی ڕەش
خوێ بەپێی پێویست
یەک هێلکە
دوو بۆ سێ دانە سیری وردکراو
ئامادەکردنی :
- هەموو ئەو مادانەی سەرەوە
تێکەڵ دەکەین و هێلکەکەی تێدەکەین بەدەست یان ئامێری کارەبای هەویردروستکردن جوان
دەشێلرێت.
-هەویرەکە دەکرێت بە
گونکی گەورە لەسەر پارچە نایلۆنێکی چەورکراو وەک نان پان دەکرێتەوە و بەقاپێک یان
پەرداخێکی دەم گەورە دەیبڕین .( ناوەڕاستەکەی چاڵ دەکەین بۆ ئەوەی ئەستور نەبێت).
- تاوەیەک چەور دەکرێت و
لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دادەنرێت، هەمبەرگرەکان یەکە یەکە لەناو تاوەکە دەبرژێنرێت
لەگەڵ هەڵگێڕانەوەو پەستان خستنە سەری بەپشتی کەوگیررێک تا بە باشی ئاڵ دەبێت.
- لەکۆتایدا بەگەرمی لەگەڵ ئەڵقە پیازی سورەکراوو ساس دەخرێتە
سەمونەوە پێشکەش دەکرێت.