کاریگەریی و زیانەکانی لوت خوراندن

AM:09:17:30/08/2022

6284 جار خوێندراوەتەوە


 
 
زۆرن ئەوانەی لەکاتی بێزاربوون یان سترێسبووندا بەبێ ئەوەی ئاگاداربن لوتیان دەخورێنن، بۆ هەندێک تەنانەت بووەتە خوویەکی رۆژنە، بەڵام دەبێ بزانن کە کاریگەری خۆی لەسەر تەندروستی لوت بەجێدەهێڵێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، لوت خوارندن چەند کاریگەریەکی خراپ لەسەر تەندروستی لوت بەجێدەهێڵێت، دیارترینیان ئەمانەن:
١. رەنگە ببێتە هۆی پیس بوون یان ژەهراوی بوون.
٢. زیان بە دیواری لوت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی سور بوونەوە و هەوکردنی ریشاڵەکانی ناو لوت. 
٣. هۆکارێکە بۆ نەخۆش کەووتن.
٤. دەبێتە هۆی خوێن بەربوونی لوت.
٥. دەبێتە هۆی دروست بوونی برین لە نزیکی کوونی لوت. 
٦. زیان بە بەربەستی نێوان هەردوو کوون دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی تەنک بوونەوەی.