بۆچی خەڵکی ئیندۆنیسیا هەموو سێ ساڵ جارێک مردووەکانیان لە گۆڕ دەردەهێنن؟

PM:05:41:28/08/2022

9124 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتووانی ناوچەی باکوری توراجا لە ئەندۆنیسیا رێورەسمێکی تایبەت بە خۆیان هەیە کە پێی دەڵێن "مانینی- Manene"، ئەویش دوای هەر سێ ساڵ جارێک خێزانەکان مردووەکانیان لە گۆڕ دەردەهێنن و پۆشاکی نوێیان لەبەر دەکەن.

وێنەگرێکی ئیندۆنیسی بەناوی سایب چایدراسەردانی ئەو شوێنەی کردووە و مێژووی وێنەکانی بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٩ دەگەڕێتەوە کە تیایدا رێوڕەمی مانینی بەڕێوەدەچێت، وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

ئەو وێنەگرە بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی وتووە "من زۆر گرنگیم بەو مێژووە داوە، چونکە بەلای منەوە ئەو رێورەسمە دەگمەنە"، تیایدا خێزانەکان هەموو سێ ساڵ جارێک پۆشاکی مردووەکان دەگۆڕن و رێز لە رۆحی مردووەکانیان دەنێن.

چایدرا ئاشکرایکردووە، ئەو رێورەسمە چەند رۆژێک دەخایەنێت و خێزانەکان پێکەوە نوێژیان لەسەر دەکەن و گۆڕی مردووەکانیان پاک دەکەنەوە و پۆشاکی نوێ لەبەر مردووەکانیان دەپۆشن.

بەگوێرەی ئەو وێنەگرە، خەڵکی ئەو ناوچەیە پێش ئەوەی مردووەکان بکەنەوە گۆڕەکانیان وێنەیان لەگەڵدا دەگرن، تاکو سێ ساڵی تر دەیانبیننەوە.

چایدا وتوویەتی "ئەم بیرۆەکەیە ئاسای نییە بۆ زۆرینەی خەڵکی بەڵکو ترسناکیشە، تەنانەت لەسەرەتادا من لە گرتنی وێنەی مردووەکان و ئەو دیمەنانەی رێورەسمەکە دوودڵ بووم".

ئەو وێنەگرە روونیکردووەتەوە، خەڵکی ئەو ناوجەیە نەرمونیان بوون لەگەڵ میوانەکانیان، رێورەسمەکەش پێش هاتنی وەرزی کشتوکاڵ یان لە کۆتایی مانگی ئابدا دەکرێت.

في إندونيسيا.. يتم إخراج الأموات من قبورهم كل 3 أعوام في هذا التقليد الفريد

ئ.ل