گرنگترین سوودەکانی خواردنی ئاردی گەنمەشامی

AM:08:32:28/08/2022

5208 جار خوێندراوەتەوە

ئاردی گەنمەشامی ڕەنگی زەردە و لە هاڕینی گەنمەشامی دروست دەکرێت و بە یەکێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت و کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە کانزا و ڤیتامینەکان و ماددە ڕیشاڵەکانە تێیدا.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی ئاردی گەنمەشامی کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن:

١ . هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئەوانەی نەخۆشی گەنم یا هەستیارییان بە گلووتین هەیە .

٢ . بەهێزکردنی تەندروستی چاو چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کارۆتینەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڕەشبوونی هاوێنەی چاو وکۆمەڵێك نەخۆشی تر.

٣ . یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی شەکرە (جۆری دووەم) و نەخۆشیەکانی دڵ و هەندێك جۆری شێرپەنجە .

٤ . باشترکارکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خۆراک و چالاککردنەوەی کۆئەندامی هەرس و ڕێگریکردن لە قەبزی .

٥ . سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین(B 1) و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و سیلینۆم.

٦. ئاردی گەنمەشامی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە دروست کردنی نان و سەموون و ئیشی هەویر و کێک و پسکیت .