هونەرمەندی گۆرانیبێژ
سامان عومەر نوێترین ڤیدیۆ کیلپی بەناوی "دکتۆرمە ئەو" بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمەی ئاواز و
هۆنراوەی کەمال رێناسە و نالی قەرەداخی کاری موزیک و ئەڕەنجمێنتی بۆ کردووە، بڕیار
فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە بەئەنجام گەیاندووە.
سامان عومەر لە شاری
سلێمانی لەدایکبووە، یەکەمین گۆرانی لە ساڵی ١٩٩٣ تۆمارکردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای
فۆلکلۆر بووە، لەدوای ساڵی ١٩٩٧ بە شێوەی سینگڵ تراک کاری هونەری ئەنجامدەدات، لەوڵاتی
فینلاند دەژی و تا ئێستا چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.
ئ.ل