بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ڕۆژێکی هێمنە بۆت، بۆیە هەوڵبدە هەندێک چالاکی ئەنجام بدەیت، پێویستە لەسەرت لە هەندێک بەرپرسیاریەتی هەڵبگریت و گرنگیەوە تەماشای شتەکان بکەیت و کارەکان ڕایبکەیت، هیچ کارێکی ئەمڕۆ مەخەرە سبەی، وە هیچ شەرم مەکە لە داواکردنی ئامۆژگاری، کەسانی نزیکت بە باشترین شێوە هاوکاریت دەکەن.
گا 20/4 - 20/5
ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر باشە بۆت و چێژ لە هێز و ڕووبەڕووبونەوەکان دەبینیت، ئەمەش هاوکاریت دەکات لە ڕووبەڕووبونەوەی کێشە سۆزداریەکانت بە هێزێکی باشترەوە، ئەمڕۆ تۆ وزەی پێویستت هەیە بۆچوونە پێشەوە لە کەسێکی دیاریکراو لە ژیانتدا.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەمڕۆ زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکە، مێشکت زۆر چالاک بووە ئەمڕۆ، ڕەنگە هەندێک بیرکردنەەوەی قوڵ و خەونی نامۆت بۆ دروست ببێت، وە هێما بن بۆ ئەوەی شتانێکت پێ بڵێن لەسەر کۆمەڵێک شت لەسەر پەیوەندی خۆشەویستیی یان پەیوەندیت لەگەڵ هاوڕێکانت، بۆیە هەوڵبدە کە ئەەو ووسە نهێنیانە بدۆزیتەوە لە خەونەکانتدا و بزانیت کا واتای چی دەگەینن.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
ئەمڕۆ توشی هەندێک قەیرانی دارایی دەبیت، بۆیە خۆتی بۆ ئامادە بکە، ڕەنگە بکەویتە ناو ئەو قەیرانەوە و نەتوانیت لێی دەربازت ببێت ئێستا، بەڵام خۆت دڵگران مەکە، چونکە شتێکی کاتییە و بەم زوانە تێدەپەڕێت، ئەگەر پێت وایە پێویستت بە ڕۆژێکە کەمتر فشارت لەسەر هەبێت، بزانە کە تۆ دەتوانیت باشتر ببیت و دەتوانیت چارەسەری کێشەکانت بکەیت.
شێر 23/7 - 22/8
ئەمڕۆ تۆ لە بارەی یەکێک لە هاوڕێکانتاوە دودڵی کە دوورە لێتەوە، زۆر دوودڵ مەبە و پەیوەندی پێوە بکە بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەبارەیەوە، بۆت دەردەکەوێت کە کێشەکەی زۆر ئاسان دەتوانن چارەسەر بکەن بۆیە پێویست بە دوودڵی و ترس ناکات.
فەریك 23/8 - 22/9
ئەمڕۆ ڕۆژێکی جیاواز و نامۆیە بەراورد بە ڕۆژانی تر، ئەمڕۆ هەست بە ترس دەکەیت لە ماڵەوە بڕۆیتە دەرەوە، هەوڵبدە ئەمڕۆ چێژ لە ڕۆژەکەت ببینی، دەکرێت لەگەەڵ خۆشەویستەکەت بۆ نان خواردنی ئێوارە بچنە دەرەوە یاخود دەتوانیت لە ماڵەوە بمێنیتەوە کاتەکەت بە تەماشاکردنی تەلەفزیۆنەوە بەسەر بەریت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هەندێک کێشە و گرفت دەبیتەوە، بەڵام بیرت بێت کە تەنها بە تەنیا دەتوانیت چارەسەریان بکەیت، بەێ یارمەتی کەسانی تر، تۆ کەسێکی بەهێزی لە ڕووبەڕووبونەوەی کێشە و گرفتەکان، بۆیە کۆڵمەدە، خۆت سەرقاڵ مەکە بە چارەسەرکردنی کێشەیەکی بجووکەوە، هەوڵبدە تەواوی کێشەکانت چارەسەر بکەیت.
دووپشك 23/ 10-21/11
متمانە بەخۆکردنت لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، بۆیە هەوڵبدە زیاتر لەبارەی ویستەکانتەووە بزانیت، وە بە نهێنی بیانهێلەرەوە و بە هیچ کەسێکیان مەڵێ، چونکە ڕەنگە بیانەوێت کۆنترۆلت بکەن لەوەی کۆڵ بدەیت لە ویست و خەونەکانت، گویان لێ مەگرە، هانی هاوڕێکانت بدە بۆ کاری باش و پێکەوەیی ئەمە نهێنی سەرکەوتنە.
كەوان 22/11 - 21/12
بە چالاکی بمێنەرەوە، ڕۆڵی تۆ ئەمڕۆ گرنگە لە نێوان هاوڕێکانتا، وە پشتت پێ دەبەستن، ئەمڕۆ هەوڵ بدە کەسانی چواردەورت لەسەر لێکتێگەیشتن و پێکەوە مامەڵەکردن بهێڵیتەوە، ئەتوانیت لەسەر شتەکان قسە لەگەڵ کەسانی چواردەورت بکەیت و بگەنە تێگەیشتن لەسەر کێشە و غەڵەتەکان کە هەبوون.
گیسك 22/12 - 19/1
ئەمڕۆ هەستێکی نامۆت دەبێت بۆ گرنگیدان بەو کەسەی کە خۆشت دەوێت، دەتەوێت چەند دیاریەکی پێ ببەخشیت، دەتەوێت هەموو هەوڵی خۆت بدەیت بۆ ئەوەی ئەو کەسە دڵخۆش بکەیت، ویستێکی زۆرت هەیە کە ئەویش خۆشەویستی خۆیت بۆ دەرببڕێت ئەمڕۆ، گرنگی بەوە دەدەیت کە دەکرێ ئەمڕۆ لەبەردەمیدا چۆن دەربکەویت، باوەڕت بەخۆت هەبێت و بارودۆخێکی بۆ بخوڵقێنە هەستەکانیت بۆ دەربڕێت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
ئاگاداربە لەوەی ڕەنگە هەندێک کێشە دروستببێت لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، بە هۆی ناڕوونی و بێدەنگی زۆرتەوە لەگەڵی، هەر کێشەیەک کە دروست ببێت ئەمڕۆ لە نێوانتان چارەسەرکردنی قورس دەبێت، هەمیشە بیرتان بێت کە چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆکردنو لیک تێگەشتنە.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئەمڕۆ زۆر زیاتر لە کاتی تر ئاگادار دوژمنەکانت بە، ڕەنگە بە دیاری کراوی نەتزانیبێت کێن، بەڵام ئەمڕۆ لەڕێگەی کردەوەکانیانەوە دەتوانیت بزانیت کامانەن، زۆرینەیکات هەوڵ دەدەن لە تواناکانت کەم بکەنەوە و بێزارت بکەن، ڕەنگە گهەستت بە پەترسیەکانیان نەکردبێت، بەڵام بە بزانە کە کاریگەری خراپت لەسەر دروست دەکەن گەر ڕوبەڕویان نەبیتەوە لەسەراتەوە.