شانۆیی 'وەک قەقنەس دەسوتێم' دەچێتە لوبنان

PM:10:36:24/08/2022

3452 جار خوێندراوەتەوە

شانۆیی "وەک قەقنەس دەسوتێم" کە بەرھەمی گروپی شانۆیی ھەوارە، لە دوای بەشداریکردنیان لە پێنجەمین فێستیڤاڵی رۆژانەی قاهیرە بۆ مۆنۆدراما، ئەمجارە بۆ لوبنان بانگهێشتکراون.

نەژاد نەجم دەرھێنەری شانۆییەکە لە لێداونێکدا بە دیجیتاڵ میدیا ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، پێشتر لە پێنجەمین فێستیڤاڵی ڕۆژانەی قاھیرەی نێودەوڵەتی بۆ مۆنۆدراما لە میسر گروپی شانۆیی ھەوار بە نمایشکردنی شانۆیی "وەک قەقنەس دەسوتێم" بەشداربوون، بۆ ئەم مانگە بۆ هەمان کاری هونەرییان دەچنە لوبنان.

ئاسکرایکردووە، شانۆیی "وەک قەقنەس دەسوتێم" بانگهێشتنامەی فەرمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی تەرابلوس لە وڵاتی لوبنان کراوە، وابڕیارە بۆ ئەو مەبەستە لە ٢٥ی ئابدا گروپە شانۆییەکە گەشت بۆ لوبنان بکەن.

نەژاد ئاماژەی بەوەکردووە، شانۆییەکە مۆنۆدرامایە لە نوسینی گەزیزە عومەری ھونەرمەندە و ھەوار فارس کاری نواندنی بۆ کردووە و سیناریۆ و دەرھێنانی نەژاد خۆیەتی و سیروان عومەر کارە موزیکییەکانی بۆ کردووە.

ئ.ل