خانمە هونەرمەندی
گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح کەمێک پێش ئێستا نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی لە چەناڵی
یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.
"YOU"
نوێترین ڤیدیۆ کلیپی چۆپی فەتاحە و خۆی هۆنراوەکەی نوسیوە و ئاوازی بۆ داناوە، هەروەک
لە هەژماری ئینستاگرامەکەی نوسیوویەتی "زۆر شانازی بەم بەرهەمەم دەکەم کە
ئاواز و هۆنراوەی خۆمە".
بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، جێگەی ئاماژەیە
ئەم گۆرانییەی بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی دەڵێت.
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە
تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر
بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ
دووەمجار هاوسەرگیریی کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی "لیڤیا".
ئ.ل