بەکتریای گەدە یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە زۆر
کەس تووشی بوون بەهۆی خواردنی پیس و چەندین هۆکاری دیکەوە، کە کۆمەڵێك نیشانەی
بێزارکەری هەیە.
د.کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترین نیشانهکانی بەکتریای گەدە ( H.pylori ) کردووە بەم جۆرە:
١. هێلنج
دانێکی زۆر و دڵ تێکهەڵهاتنی بەردەوام .
٢. ئازارێکی زۆری ناوسک بە تایبەت ئازاری
گەددە .
٣. دڵەکزی و ترشەڵۆکی زۆر و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەددە بۆ سورێنچک و قوڕگ
و تەنانەت بۆ ناو دەمیش.
٤. نەمانی ئیشتها یا کەمی ئیشتها.
٥. دابەزینی کێش و لاوازی.
٦. هەوکردنی گەددە و ڕیخۆڵەی دوانزهگرێ و
سک چوون و ڕشانەوە .
٧. ئاوسانی سک بەتایبەت داوی خواردن و زیاد بوونی غازات.
٨. زەرد هەڵگرانی پێست و دەم و چاو یا سپی
بوون یا کورد وتەنی ڕەنگم پێوە نەماوە .
-لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشیەکە ڕەنگە ئەم نیشانانە دەرکەویت :
١. کەمخوێنی زۆر .
٢. بە زەحمەت قوتدانی خواردن وخواردنەوە .
٣. بوونی خوێن لە پیسایی دا یا ڕەش بوونی ڕەنگی
پیسایی.
٤. تەنگەنەفەسی و زوو هیلاک بوون .
٥. بەدخۆراکی و کەمی ڤیتامین و کانزاکان .
٦. ئازارت ناو سکی بەردەوام و زۆرو هەندێ جار ئازاری سنگ .
٧. گێژبوون و سەرسووڕ هەڵهاتن و بوژانەوە.