کاڵەک یەکێکە لە میوەکانی وەرزی هاوین جگە لە تامە خۆشەکەی چەندین سوودی
گرنگ بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا بە هەمان شێوەی خۆراکەکانی
تر زیانی دەبێت.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە سوود و زیانەکانی
خواردنی کاڵەک کردووە، دیارترین
سوودەکانی ئەمانەن:
١. خۆپاراستن له شێرپه‌نجه، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی کارۆتێن
که به‌رگریی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌کان ده‌کات و ڕێگری ده‌کات له بڵاوبوونه‌وه‌یان،
ڕۆڵی هه‌یه له تووش نه‌بوون به شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان.
٢. به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش، چونکه بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایه.
٣. ڕێگری‌کردن له وشکبوونه‌وه‌ی له‌ش و تینوویه‌تی، چونکە به‌شی زۆری له
ئاو پێکهاتووه.
٤. باشکردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و که‌مکردنه‌وه‌ی دڵه‌کزێ و قه‌بزی.
٥. ڕێگری‌کردن له مه‌ینی خوێن و جه‌ڵته و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ته‌سکبوونه‌وه‌ی
خوێنبه‌ره‌کان.
٦. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده
به پۆتاسیۆم.
٧. که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌وکردن له به‌ربوونی بڕێکی باش له مادده‌ی
کۆلین لە کاڵەکدا.
٨. یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی ڕێجیم.
٩. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی.
١٠ پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێزکردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وکوێری
و چەندین نه‌خۆشی جیاوازی چاو.
١١. بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌سودە، چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده
به فۆلیک ئه‌سید.
١٢. که‌مکردنی بڕی له ده‌ستدانی خوێن له کاتی سوڕی مانگانه‌دا.
١٣. که‌مکردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و
تووڕه‌یی و دڵته‌نگی.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر زیادەرەوی لە خواردنیدا بکرێت ئەم
زیانانەی دەبێت:
- زۆر خواردنی کاڵه‌ک به به‌رده‌وامی ڕه‌نگه ببێته هۆی تووشبوون به
که‌ڕووی ڕیخۆڵه‌کان.
- ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه یان هه‌وکردنی درێژخایه‌نی ڕیخۆڵه‌کانیان
هەیە پێویسته زیاتر لە یه‌ک په‌رداخ شەربەتی کاڵەک نه‌خۆن لە ڕۆژێکدا.
ر.ئ