بەگوێرەی پسپۆڕێکی خۆراک، خواردنی ماست و برۆکلی لە نانی بەیانی و چەندین خواردنی تر هۆکارن بۆ ئەوەی
سک بئاوسێت، توشی ئازار و گرژی ریخۆڵەکان و غازات ببیتەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش ئەلیکسەندرا ریتیۆن پسپۆڕی خۆراکی فەرەنسی بە رۆژنامەی لیفیگارۆی
فەرەنسی راگەیاندووە، ئەم خۆراکانە هۆکارن بۆ غازات و ئاوسانی سک:
یەکەم: برۆکلی
دووەم: میوەکان بۆ ئەو کەسانەی هەستیاریان پێی هەیە و ماددەی ڕیشاڵی دەبنەهۆی
ئاوسانی سکیان.
سێیەم: هەندێک لە بەرهەمەکانی شیر وەک ماست کە زۆر کەس جەستەی بە باشی لاکتۆز
هەرس ناکات و هەستیارییان پێی هەیە.
چوارەم: ئەو خواردنانەی سک دەئاوسێنن و غازات دروست دەکەن وەک گەنمەشامی
چونکە لە ناوەکەیدا هەوای تێدایە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئاوسانی سک، لەگەل بەرهەمە
بەقولیاتەکان.
پێنجەم: خۆراکە سورەکراوەکان، وەک پەتاتەی سورەکراو و شیرینییەکان کە ڕێژەیەکی
زۆر زەیت لە پێکهاتەیاندا هەیە و کۆئەندامی هەرس بە باشی ناتوانێت هەرسی بکات.
ئ.ل