هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەریمان بابان سەرقاڵی
ئامادەکردنی کارێکی نوێیە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.
نەریمان بابان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک
گرتە ڤیدیۆیەکی کاتی ئامادەکردنی کلیپێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و پارچەیەک لە
گۆرانییەکە دەڵێت، رایگەیاندووە بەم نزیکانە بڵاویدەکاتەوە، بەبێ ئەوەی زانیاریی
زیاتری خستبێتە روو.
نەریمان بابان یهكێكه له هونهرمهنده ناسراوهكانی كوردستان و خەڵکی
شارى سلێمانییە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای
بابانی دامەزراندووە، بۆماوەی ١٠ ساڵ لەو
تیپەدا بەردەوام بووە، زیاترلە ٢٤ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، چەندین گۆرانی و کلیپ و
ئەلبوومی تایبەت بەخۆی هەیە و زۆربەیان لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.
ئ.ل