پێش وەستانی سووڕی مانگانە ئەم نیشانانە پێت دەڵێن کە دووگیانیت

PM:11:32:22/08/2022

22588 جار خوێندراوەتەوە

دواکەوتنی سووڕی مانگانە یان نەهاتنی بە یەکێك لە گرنگترین نیشانەکانی دووگیانی دادەنرێت، بەڵام پێش ئەوە خانمان دەتوانن بە چەند نیشانەیەك بزانن کە دووگیانن.

ماڵپەڕی "سیدتي" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند نیشانەیەکی سەرەتایی گرنگ کردووە کە پێش وەستانی سووڕی مانگانە دەریدەخەن ژنێك دوو گیانە، دیارترینیان ئەمانەن:

بەم نیشانانەدا بزانە دوو گیانیت بەر لە دواکەوتنی سووڕی مانگانە

١. خوێنبەربوون، کە ١٠-١٤ رۆژ دوای دووگیان بوون روودەدات، یان هەفتەیەك بەر لە سووڕی مانگانە دەبێت، لە سووڕی مانگانە کەمترە و یەك بۆ سێ رۆژ دەخایەنێت.

٢. ئازار لە مەمكدا، دەکرێت ژنی دووگیان هەست بە قورساییەك یان چەقین یان ئازارێك بکات لە مەمکیدا، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی بریجیستیرۆن لەو ماوەیەدا.

٣. زوو زوو میزکردن، دوای ١٤ رۆژ لە دووگیانی ئەم نیشانەیە دەردەکەوێت کە بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی برۆجیستیرۆنەوە روودەدات و وادەکات ئەو ژنە زیاتر بچێت بۆ تەوالێت.

٤. دڵتێکهەڵاتن، هەندێك لە ژنەکان دوای چەند رۆژێكی کەم لە دووگیانی تووشی دڵتێکهەڵاتن دەبن بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی دووگیانی.

٥. هەستکردن بە ماندوێتی بەبێ هۆکار.

٦. گۆڕانی ناوچەی گۆی مەمك بەجۆرێك تۆخ دەبێتەوە و بازنەیەکی بەدەوردا دروست دەبێت.

٧. ئارەزووی خواردن دەگۆڕێت، هەندێك ژن هەست بە برسییەتی زۆر دەکەن و هەندێكیش بە تێری و دوورکەوتنەوە لە خواردن.

٨. گۆڕانی میزاج بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنییەوە.

٩. سەرگێژخواردن و سەرئێشە بەهۆی زیادبوونی خوێن و گۆڕانی هۆرۆنی.

١٠. هەستکردن بە تامێکی کانزایی لەناو دەمدا و دروستبوونی ئازار و گرژی لەناوسکدا.