ئامادەکردنی بۆرەک بە پەنیر

PM:12:28:18/08/2021

7640 جار خوێندراوەتەوە

بۆرەک یەکێکە لە خواردنە بەتامەکان و بە شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت چ بە پەنیر بێت یان بە قیمە یان هەر شێوازێکی تر، لێرەدا ئاماژە بە ئامادەکردنەکەی دەکەین بە قیمە.

پێداویستیه‌كان:

دوو كوپ ئارد

كه‌مێك خوێ

هێلكه‌یەک

دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ زه‌یت

نیشاسته‌ یان ئاردی گه‌نمه‌شامی به‌پێی پێویست

پێداویستیەکانی ناواخنەکەی:

قیمه‌

كه‌ره‌وز یان هه‌ر سەوزەیەکی تر ئارەزووی دەکەیت

ئامادەکردنەکەی:

هێلكه‌ و زه‌یته‌كه‌ تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بکە و دواتر ئارده‌كه‌ی تێبکە.

ئاوی گه‌رم بکە به‌سه‌ر تێكه‌ڵه‌كه‌، بەڵام ورده‌ ورده‌ تا ده‌بێته‌ هه‌ویر، جێیبهێڵە بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر.

دووباره‌ به‌ نایلۆنێك دایبپۆشە و بۆ نیو كاتژمێری دیکە به‌جێیبهێڵە.

هه‌ویره‌كه‌ به‌ش به‌ش بکە و ئاردی نیشاسته‌ یان ئاردی گه‌نمه‌شامی پێوه‌بکە و وازی لێبهێنە بۆ ماوه‌ی ١٠ خوله‌ك.

پێكهاته‌كانی ناواخنه‌كه‌ی هەموویان لە ناو تاوەیەکدا تێكه‌ڵبکە و سوری بکەرەوە.

هه‌ویره‌كه‌ ته‌نك بکە بەشێوەی نانی تیری و پارچە پارچەی بکە و ناواخنه‌كه‌ی تێبکە و لولی بکە، ریزیان بکە له‌سه‌ر سینیه‌كی چه‌وركراوی ناو فڕن.

بۆ ماوه‌ی ١٥ خوله‌ك بیکەرە فڕنه‌وه‌ و دواتر بە گەرمی پێشكه‌شی بکە.