گرنگترین سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی بۆ قژی لول

PM:08:24:20/08/2022

5460 جار خوێندراوەتەوە

ئەوانەی قژیان لولە پێویستییان بە رۆتینێکی باش هەیە بۆئەوەی بتوانن خزمەتی قژیان بکەن و رێگە لە ئاڵۆسکان و وشكبوون و تێكچوونی قژیان بگرن.

بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی "سیدتي" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند سوودێکی زەیتی گوێزی هیندی کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی وشکی و ئاڵۆسکاوی قژ و بریقەدارکردن و نەرمکردنەوەی قژە لولەکە، بەم جۆرە:

١. یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئاڵۆسکاوی قژ.

٢. قژ شێدار دەکاتەوە و زبرییەکەی کەمدەکاتەوە و بریقەی دەداتێ.

٣. بە قوڵت شێداری دەکاتەوە ئەگەر بۆماوەی ٣٠ بۆ ٤٥ خولەك پێوەی بێت.

٤. قژ بەهێز دەکات و رێگە لە شکان و وەرینی دەگرێت.

٥. رێگە لە وشکبوون و مخوڕکە و زیانگەیشتن بە قژ دەگرێت.