کلیپەکەی میران عەلی بڵاودەبێتەوە

PM:06:07:20/08/2022

2504 جار خوێندراوەتەوە

میران عەلی هونەرمەندی گۆرانیبێژ نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "بۆت نیە" بڵاودەکاتەوە.

شەوی ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ڤیدیۆکلیپە نوێیەکەی میران عەلی بڵاودەبێتەوە لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب.

تێکستی ئەم ڤیدیۆکلیپە مازیار فایەق دایناوە، لە میلۆدی زانیار راپەرە، میکس و ماستەرینگ ئومێد رەهرۆ کردوویەتی، محەمەد باز کاری دەرهێنانی بۆکردووە.

میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و گۆرانییەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.