مەقلوبەی خەلیجی بەوە بەناوبانگە کە ژمارەیەکی
زۆر بەهارات لە پێکهاتەیدا هەیە کە تام و چێژێکی جیاوازی پێدەبەخشێت.
پێداویستییەکان:
هەشت پارچە مریشك
١٠٠ گرام کەرە
یەك کەوچکی گەورە بەهاراتی تێکەڵ (زەعفەران، هێل،
دارچین، کەرەوزی وشك، مێخەك، زەردەچەوە، کەموون، کاری)
یەك کەوچك خوێ
دوو کوپ برنج
شێوازی ئامادەکردنی:
گۆشتەکە بکەرە دەفرێکەوە و خوێ و بەهارات بکە بەسەریدا
و بۆ ماوەی سێ کاتژمێ لە ناو ساردکەردا دایبنێ.
کەرەکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە ئینجا پارچە گۆشتەکانی تێبکە و بە ئاگرێکی
مامناوەند سووری بکەرەوە.
لە ناو مەنجەڵێکی دیکەدا برنجەکە بکوڵێنە بۆ
ماوەی شەش خولەك ئینجا ئاوەکەی جیابکەرەوە و لە ناو سەبەتەیەکدا دایبنێ.
برنجەکە لەگەڵ بەهاراتدا تێکەڵ بکە و بیکە بەسەر
مریشکەکەدا ئینجا کوپ و نیوێك ئاو بکە بەسەریدا و لەسەر ئاگرێکی کز بیکوڵێنە بۆ
ماوەی ٢٥ بۆ ٣٠ خولەك تا دەکوڵێت.
لە کۆتاییدا ئاگرەکە بکوژێنەرەوە و بۆ ماوەی ١٠
دەقە دایبنێ ئینجا بە گەرمی پێشکەشی بکە.