ئاریاس جاڤان
هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەم نزیکانە نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاودەکاتەوە.
"مەیەرەوە"
نوێترین بەرهەمی هونەری ئاریاس جاڤانە، کە تێکسکەکەی ئاریاس لەگەڵ محەمەد شعائی
نوسیویەتی، میلۆدییەکەی هەر ئاریاس دایناوە، میکس و ماستەرینگ سوهراب کردوویەتی.
وابڕیارە ئەم بەرهەمە
کاتژمێر ١١ی بەیانی لە چانێڵی ئاریاس جاڤان بڵاوببێتەوە، کە دەبێت بە دووەم بەرهەمی
ئەلبومی مەمنووعە ئەشقت.
ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهاباتە و خاوەنی چەندین
ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان
هەیە.