ڤیدیۆ.. دایک و کوڕێک لە یەک رۆژدا تەخەروج دەکەن

PM:06:33:15/08/2022

2304 جار خوێندراوەتەوە

دایكێک دوای لەدایکبوونی شەش منداڵ دووبارە دەستی بە خوێندن کردووەتەوە، لە هەمان رۆژ و هەمان زانکۆدا لەگەڵ یەکێک لە کوڕەکانی تەخەروجی کردووە.

ئە وداکە لەگەڵ کوڕێکی لە قۆناغی ناوەندنی دەستی بە خوێند کردووەتەوە، توانیویەتی پێکەوە تاکو ئاستی بەکالۆریۆس و ماجستەر ببڕێت، هەردووکیان لە هەمان رۆژدا و لە زانکۆی یەرموک لە بواری کارگێڕیدا بڕوانامەی ماجستەریان وەرگرتووە.

سەمیرە بە ماڵپەڕی سکای نیوزی راگەیاندووە، لەگەڵ کوڕەکەیدا لە هەمان بوار خوێندوویانە و لە زۆرینەی وانەکاندا پێکەوبوون، هەروەک وتوویەتی "خوێندنی زنکۆمانزۆر خۆش بووە کاتێکی جوانمان پێکەوە بەسەربردووە، تەنانەت کێىڕکیی کوڕەکەم دەکرد بۆ بەدەستهێنانی کۆنمرەی بەرزتر".

مەعاز دەعجە کوڕی سەمیرە ئاماژەی بەوەکردووە، دایکی لە قۆناغی ناوەندییەوە لەگەڵیدا بووە و لەو کاتەوە هاندەری بووە تاکو نمرەی بەرز بهێنێت و هەردووکیان پێکەوە بچنە زانکۆ.

سەبارەت بە هەستەکانی کاتێک لەگەڵ دایکیداخوێندووویەتی مەعاز وتوویەتی "هەستێکە وەسف ناکرێت"، ئەو دایک و کوڕە بڕیاریانداوە پێکەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا بخوێنن.

ئ.ل