وێنە.. گوندێکی ژێرئاوکەوتوو دوای ٤٨ ساڵ دەردەکەوێتەوە

PM:02:10:15/08/2022

7804 جار خوێندراوەتەوە

گوندێکی ژێرئاوکەوتوو لە وڵاتی وێڵز لە ساڵی ١٩٧٦وە و دوای ٤٨ ساڵ بەهۆی وشکەساڵیی و گەرمای هاوینەوە بۆ یەکەمین جار دەرکەوتووەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی، دەریاچەیەک لە وڵاتی وێڵز بەهۆی وشکەساڵییەوە وشکی کردووە و بەهۆیەوە گوندێکی شاراوە و نهێنی دەرکەوتووەتەوە.

ئەم دەریاچەیە ناوی"ڤیرنوی" لە کەناری سنۆدۆنیای پارکی ناوەندی شارەکەدایە، بەشێوەیەکی سروشتی ٪٩٠ ئاوە بەڵام بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمییەی رووی لە ناوچەکە کردووە خەریکە بەتەواوتی وشک دەبێت، لە ئەنجامدا گوندێکی شاراوە کە بە "لاندوین"ناسراوە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٩٧٦ وە دەرکەوتووەتەوە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٨٠ کاندا دانیشتوانەکەی زۆریان لێکراوە کە گوندەکە جێبهێڵن بەهۆی ئەوەی کە ویستوویانە ئەو ناوچەیە وەک شوێنێک بۆ عەمابری ئاو بۆ شاری لیڤەرپووڵ دروست بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وڵاتی وێڵز گەرمترین رۆژی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد، کە پلەی گەرمییەکەی گەیشتووتە ٣٥،٣ پلەی سیلیزی، پێشتریش لە ٢ی ئابی ساڵی ١٩٩٠ دا پلەی گەرمییەکەی گەیشتووەتە٣٥،٢ سیلیزی.

ر.ئ

The lake's water levels have been dropping more and more each year as temperatures rise, to the extent that it appears almost empty

Lake Vyrnwy is known for its trademark dam and Victorian straining tower

Astonishing pictures show the full detail of the hidden village, from an old bridge to stone walls and abandoned houses

The underwater village of Llanwddyn has been exposed from beneath the surface of Lake Vyrnwy due to weeks of dry weather