ماسی بە سەوزەوات خواردنێکی
خۆش و بەتامە، زۆر کەس حەز بە خواردنی دەکات و ئاسان دروست دەکرێت.
پێوانەکان :
- کیلۆ و نیوەک ماسی
- دوو پیازی گەورەی کەرتکراو بە شێوەی بازنە..
- ھەندێک زەیت
- ھەندێک زبدە
- سیرێکی ووردکراو .
- بیبەرێکی شیرینی کەرتکراو
- قەدی گەڵای داری غار
- مشتێک زەعتەر
- چارەگە کیلۆیەک گێزەری ووردکراو بەشێوەی بازنە ..
- دوو لاچک کەرەوەزی کەرتکراو
- ھەندێک گیراوەی لیمۆ
- شەش دەنک بیبەری رەش..
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• زەیت و زبدەکە گەرم بکەوە و سەوزەواتەکە بکوڵێنە
تا زەرد دەبێت ..
• پەلکی دار غارەکە و زعتەرەکە و بیبەرەکە و کوپێکی
بۆ زیاد بکە و لێگەری لەسەر ئاگر بۆ ماوەی ١٠ خولەک..
• ماسیەکە لەناو فڕنەکە دابنێ و سەوزەوات و گیراوەی
لیمۆ و خوێ و بیبەرەکە بەسەر دابکە ..
بیخە ناو فڕن تا پێدەگات و
بەگەرمی پێشکەشی بکە.
ر.ئ