کیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:04:30:13/08/2022

11868 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ کیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێکی نوێی بەناوی "بەڵێن" لە چەناڵی یوتیوبەکەی خۆی بڵاوکردووەتەوە.

ئاشکرایکردووە، ئەم بەرهەمەی کاری موزیک و ئاواز و تۆمارکردنی خۆیەتی هەروەک وتوویەتی "هیوادارم ئەم ئەزموونە جێگەی رەزامەندی ئێوەبێت".

هۆنراوەی ئەم گۆرانییەی لەلایەن نزار ناشادی شاعیرەوە نوسراوە و کیژان بە شێوەی دەنگ لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاویکردووەتەوە.

کیژان لە ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆرە کاری هونەریی دەکات و بەشداریی لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانیدا کردووە، سەر بەخێزانێکی هونەریە و بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر و گۆرانیبێژن، هاوسەری زیرەک میرەی شێوەکارە و دوو منداڵی هەیە.

ئ.ل