شێوازی نینۆکەکان چی دەربارەی کەسایەتیت دەڵێن؟

PM:10:52:12/08/2022

14192 جار خوێندراوەتەوە

ئایا دەزانیت شێوەی نینۆکەکانت زۆر شت دەربارەی تۆ دەڵێن؟ پێنج جۆری جیاواز شێوەی نینۆک بوونیان هەیە هەر یەکێکیان هەندێک سیفەتێکی تایبەتی مرۆڤەکە دەردەخەن.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژە بەوەکراوە کە جۆری نینۆکەکەت دەتوانێت زۆر شت لەسەر کەسایەتیت بدرکێنێت، جۆرەکانیش پۆلێن دەکرێن بەسەر چەند دانەیەکدا، دیارترینیان ئەمانەن:

بازنەیی:

ئەم شێوەیە لە نینۆکەکانی تر باوترە و بەگشتی لە هەموو کەسێک دێت، ئەو کەسانەی ئەمە هەڵدەبژێرن حەزیان لە شێوەی نینۆکی تازە نییە تاقی بکەنەوە.

 

نینۆک کورتەکان:

ئەوانەی ئەم جۆرە هەڵدەبژێرن حەزیان لە خۆ جوانکردن و گرنگیدان بە خۆیان نییە، حەزیان بە لەبەرکردنی کابۆ و تیشێرتە.

چوارگۆشە:

ئەم شێوەیەیان وەک ئەوانی تر روون نییە، ئەوەی ئەم شێوەیە هەڵدەبژێرێت لە تاقیکردنەوەی شتە نوێیەکان ناترسێت، حەزی بە جلی نوێی و دیار هەیە.

نینۆکەی بادەمی:

ئەوانەی ئەم شێوەیە هەڵدەبژێرن گرنگی بە ستایڵی جوان و کوالیتی دەدەن، لە هەموو شتە کۆن و کلاسیکییەکان دووردەکەونەوە.

نینۆکی چوارگۆشەیی سپی:

ئەو جۆرە نینۆکە دەریدەخات کە حەزیان بە شتی تازە نییە تاقی بکەنەوە و حەز بە شتی کلاسیکی دەکەن، هەر بۆیە جلەکانیانیشیان کلاسییکییە وەک نینۆکەکانیان.

 

ر.ئ