ئامادەکردنی گۆشت بە ساج

PM:12:12:12/08/2022

9380 جار خوێندراوەتەوە

ئامادەکردنی گۆشت بە ساج یەکێکە لە شێوازە جیاواز و تایبەتەکانی گۆشت کە تام و چێژێکی خۆشی هەیە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت. 

پێویستیەکان:

گۆشتی وردکراو

تەماتە

پیاز

زەیت

ئاو

خوێ

بیبەری شیرین

ئامادەکردنی:

گۆشتەکە کەمێک دەکوڵێنین و خوێی دەکەین بۆ ئەوەی جیڕ نەبێت.

تەماتە و پیازەکە ورد دەکەین، ساجەکە دەکەینە سەر ئاگر و زەیتی تێ دەکەین.

سەرەتا پیازەکە سور دەکەینەوە، پاشان گۆشتەکەی تێ دەکەین ٢ ،٣ خولەکێک تێکی دەدەین، ئینجا بیبەرەکەی تێ دەکەین. دواتر تەماتەکەی تێ دەکەین.

کەمێک خوێی پێوە دەپرژێنین بۆئەوەی تەماتەکەش خوێ بگرێت و تێکی دەدەین تاوەکو هەموو پێداویستدەکان بە جوانی تێکەڵ دەبن و پێشکەشی دەکەین.