لەکاتی هەستکردن بە
ئازاری گەدە و شان و مل و بەشەکانی تری لەش، بەتایبەت لەکاتی نوستندا، کێشەی کەمخەوی
دروستدەکات، کە زۆرکات شێوەکانی نوستن ئازارەکان زیاتر دەکەن، بەڵام دەتوانرێت بەپێی
شوێنی ئازاری لەش باری نووستن دیاریبکرێت.
ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا
ئاماژە بەو بارانەی نوستن دەکات کە بەپێی ئازارەکانی لەش جێبەجێبکرێت، تاوەکو
ئازارەکەی کەمتربێتەوە و باشتر بخەویت.
بوونی ئازاری گەدە لەکاتی
نوستندا:
بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە
و بێزارنەبوون، ئەوا لەسەر لای چەپ بنوو پاشان سەرینێک بخەرە ژێر قاچەکانتەوە یان
نێوانی قاچەکان.
لەکاتی ژانەسەردا:
لەسەر پشت بنوو، سوود
لە دوو سەرین وەربگرە بە هەردوو لاتەنیشت و کەمێک ئاستی سەر بەرزبێت.
لەکاتی ئازاری سوڕی
مانگانەدا:
باشترە لەسەر پشت بنوویت
و سەرینێک بخەیتە ژێر ئەژنۆتەوە، بە جۆرێک ئاستی سەر و پشت ڕێکبێت، بەمەش ئازارەکە
کەمتر دەبێت و باشتر خەوت لێ دەکەوێت.
لەکاتی توشبوون بە سەرما
و هەڵامەت:
ئەوا دوو سەرین بخەرە
ژێر سەرت، بە جۆرێک کە ئاستی سەر لەچاو لاشەت بەرزتربێت، تا باشتر هەناسە بدەیت و
تووشی خەوپچڕان نەبیتەوە.
ئ.ل