نیەت باشی و گومان کاریگەرییان دەبێت لەسەر شێوازی مامەڵەمان لەگەڵ کەسانی
دیکە، یەوانەی کە نییەتیان پاکە چێژی زیاتر لە ژیان وەردەگرن و هەستبە ئارامییە
دەروونی زیاتر دەکەن، چونکە بیرناکەنەوە لەو خراپییانەی کە لە ناخی کەسانی دیکەدا
هەیە، بەڵام ئەوانەی نیەتیان خراپە ژیانیان لە دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونیدا
بەسەردەبەن.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی " اليوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند هەنگاوێك کردووە بۆ
کەمکردنەوەی نیەت خراپی و زیادکردنی هەستی ئەرێنی بەرامبەر بە خەڵك، بەم جۆرە:
- دووربکەوەرەوە لە بیرۆکەی نەرێنی.
- تایبەتمەندییە ئەرێنییەکانت زیاتر بکە وەك نەرم و نیانی و راستگۆیی و
بەسۆزی و دڵگەورەیی.
- وشەی "من" کەمبکەرەوە و بیر لەو شتانە مەکەرەوە کەتەنها
پەیوەندییان بە خۆتەوە هەیە، هەوڵبدە بیر لە کەسانی دیکە بکەیتەوە و رێگە
بدۆزیتەوە بۆ یارمەتیدانیان.
- بە ئەرێنی بیربکەرەوە و دڵخۆشبە بەو نیعمەتانەی خودا پێی بەخشیویت.
- لێبووردەیی لە ناختدا زیاتر بکە، چونکە یارمەتیت دەدات کەمتر رێگە بدەیت بە
کۆبوونەوەی شتە خراپەکان لە ناختدا.
- ئەگەر نەتتوانی خۆت چارەسەری خۆت بکەیت ئاساییە سەردانی پزیشکی دەروونی
بکەیت.