دینا لەگەڵ هۆزان برادەر گۆرانییەك بڵاودەکاتەوە

PM:02:33:11/08/2022

8744 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەند دینا لەگەڵ هونەرمەندی ناسراو هۆزان برادەر نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە.

دینا لە ستۆری ئینستاگرامەکەی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی و هۆزان برادەر نوسیویەتی، "جێگەی شانازییە بۆ من لەگەڵ هونەرمەندێکی ئاوا مەزن کارێکی هاوبەشم هەبێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بەرهەمە بەناوی "وارێ مە" دەبێت و ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٠٠ لە چەناڵی یوتیوبی (هەڵکەوت زاهیر) بڵاودەبێتەوە.

No description available.