فیلمی سینەمایی 'خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا' کە لە ژانەری ئارت کۆمیکە
دەستی بە کارەکانی کردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا نمایشدەکرێت.
"خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنادا" بەرهەمهێنانی سۆران عوسمانە و
بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سۆ مارکێتینگ و کۆمپانیا جیهانییەکان دەست
بە کارەکانی دەکات، سیناریۆ و دەرهێنانی شوان عەتوفە، هەر یەکە لە ماهیر حەسەن و
ئەحمەد جۆڵا وەک ئەکتەر بەشدارن، لەگەڵ چەندین ئەکتەری بەناوبانگی تر.
فیلمەکە لە هەولێر و بەغدا کاری وێنەگرتنیان بۆ دەکرێت و ماوەکەی ٩٠ خولەکە،
لە دوای تەواوبوونی لە هەموو پلاتفۆرمەکانی وەکو نيتفلێکس، ئەپڵ تیڤی پڵەس و ئێچ بی
ئۆ بۆ ئەم پڕۆژەیە لە هەماهەنگیدا دەبن.