نیشانە و هۆکارەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست

PM:04:25:09/08/2022

13324 جار خوێندراوەتەوە

هەوکردنی گوێی ناوەڕاست زیاتر منداڵ توشیدەبێت بە بەراورد بە کەسانی گەنج، نەخۆشییەکی کورت خایەنە ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت ئەگەری دروستبوونی گرفتی بیستنی لێدەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی مایۆ کلینیک نیشانەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاستی بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

یەکەم: ئازاری گوێ بەتایبەت لەکاتی ڕاکشان "پاڵکەوتندا".

دووەم: گرفت لە کاتی خەودا.

سێیەم:گریانی زۆر.

چوارەم:کێشە لە بیستن و کاردانەوە بۆ دەنگەکان .

پێنجەم: لەدەستدانی هاوسەنگی جەستە.

شەشەم: تای بەرز.

حەوتەم: دەرچوونی شلە لە گوێیەوە.

هەشتەم: ئازاری سەر.

نۆیەم:لەدەستدانی ئارەزووی خواردن .

هۆکارەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست بە زۆری بەهۆی بەکتریا یان ڤایرۆسێکەوە روودەدات، یاخود ئەگەری هەیە دەرئەنجامی نەخۆشی تر بێت وەکو هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و هەستیاری .

بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی گوێێ ناوەڕاست پێویستە لەژێر رێنمایی پزیشکدا بێت تاکو نیشانەکانی کەمبکرێتەوە و چارەسەری هەوکردنەکە بکرێت، لە هەندێک حاڵەتدا دەرمانی ئەنتیبایۆتیک بەکاردێت، چارەسەرەکانیش بەپێی تەمەن و حاڵەتی نەخۆشیەکە دەگۆڕێت و پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گوێ بڕیاریی لەسەر دەدات.

ئ.ل