چۆنیەتی ئامادەکردنی مریشك بە فڕن

PM:12:23:09/08/2022

7412 جار خوێندراوەتەوە

مریشك یەکێكە لە باوترین جۆرەکانی گۆشت کە بەڕاددەیەکی زۆر ویستی لەسەرە و بە چەندین جۆری جیاواز ئامادە دەکرێت.

لاپەڕەی "Kurd Chef- خواردن و شیرینیەکانی مهاباد" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

پێوستیەکانی مریشکی فڕن:

مریشكێك

پەتاتە و لیمۆ بەپێی ئارەزوو

بەهاراتی مریشك

ئاڵەتی ڕەش

بیبەری سوری تون

زەردەچەوە

پاپریکا

خوێ

ڕۆنی زەیتون

کوپێک ئاو

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

هەموبەهاراتەکان تێکەڵ بکە لەگەڵ خوێ و بیکە بەمریشکەکەوە، دواتر زەیتی زەیتوونی پێوە بکە.

دواتر دووبارە بیبەر بەکاربهێنە لەگەڵ پەتاتە و لیمۆ لەژێر مریشکەکە دایبنێ، کوپێک ئاو بکەرە ژێر مریشکەکەوە بۆئەوەی هەڵم بکات و مریشکەکە وشک نەبێت و بەجوانی ناوەوە و دەرەوەی ببرژێت.

پێشتر فڕنەکەی بۆگەرم بکە و سەر و ژێری دابگیرسێنە، ئینجا بیکەرە فڕنەوە تا کاتژمێر و نیوێك یان تا ئەو کاتەی دەبرژێت.