پێنج خواردن و خواردنەوە بۆ پاراستنی تەندروستی جەستە

PM:03:47:08/08/2022

1672 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک خۆراک هەن کە دەتوانن تەندروستی جەستە رابگرن و بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و سوودی بۆ ژەمە خۆراکەکانت هەیە.

بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی health، پێنج خواردن هەن کە دەتوانن تەندروستی جەستە رابگرن، کە ئەمانەن:

١. میوەکان:

میوە وەرزییەکان وەک( هەرمێ، قۆخ، سێو و هەنار(ئەمانە پڕیانە لە ڤیتامین A و C و دژە ئۆکسانی تێدایە.

٢. زەنجەفیل:

کوپێکی گەرم لە چای زەنجەفیل دەتوانێت پشوو بە قورگ بدات و دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت.

٣.بەهارات:

بەکارهێنانی جۆرە جیاوازەکانی بەهارات وەک (هاڕاوی سیر، ئاڵەت، زەردەچەوە و دارچینی)، پەرە بە تەندروستی دەدەن، چونکە ئەمانە دژە ئۆکسان و دژە بەکتریایان تێدایە و بەرگری جەستە بەهێز دەکەن.

٤. چەرەساتەکان:

چەرەساتەکان پڕیانە لە پڕۆتین، ڤیتامینەکان، مادە کانزاییەکان و چەورییە سوودبەخشەکان، بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و دژی هەوکردنەکانی جەستە دەجەنگێن.

٥. خواردنەوەی ئاو:

گرنگە کە رۆژانە ئاوی پێوست بخورێتەوە، ئەگەر چوویتە دەرەوە پێویستە لەگەڵ خۆتدا دەبەیەک ئاو ببەیت بۆ ئەوەی جەستەت لە وشکبوونە بپارێزیت.

ر.ئ