بەراورد بە میوەکانی تر بڕێکی زۆر هەندێکیان شەکری زۆریان تێدایە و دەبێت نەخۆشانی
شەکرە ئاگاداری خواردنیان بن، چونکە ئەوانە بژاردەی باش نین بۆ تەندروستییان.
ماڵپەڕی webmd، لە بابەتێکی تەندروستی ئەو میوانەی خستووەتەڕوو کە بڕێکی زۆر شەکریان
تێدایە، کە ئەمانەن:
ترێ:
کوپێک لە ترێ، نزیکەی ٢٣ گرام شەکری تێدایە، ئەوەش بڕێکی زۆرە بۆ نەخۆشانی
شەکرە و دەبیت ئاگاداری خواردنی بن.
گیڵاس:
لە کوپێکدا نزیکەی ١٨ گرام شەکری تێدایە، پێش خواردنی ئاگاداربە و زۆر مەخۆ.
هەرمێ:
یەک هەرمێی ئاسایی نزیکەی ١٧ گرام شەکری تێدایە، ئەگەر ویستت
بیخۆیت، هیچی تری لەگەڵ مەخۆ تەنیا چەند قاشێک بخەرە ناو زەڵاتەکەتەوە.
شووتی:
شووتیەکی ئاسایی نزیکە ١٧ گرام شەکری تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا پڕییەتی
لە ئاو، نابێت زۆر بخورێت و تەنیا چەند قاشێک بەسە.
هەنجیر:
ئەمیش ١٦ گرام شەکری تێدایە و دەبێت نەخۆشانی شەکرە بە وریاییەوە
بیخۆن.
مۆز:
مۆزێکی ئاسایی نزیکەی ١٤ گرام شەکری تێدایە، ئەگەر ویستت بیخۆیت باشتر
نیوەی مۆزەکە بخۆیت یان پارچە پارچەی بکەیت.
ر.ئ