بۆیەکەمجار کتێبی 'خانووەکەی شەقامی مانگۆ' بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕدرێت

PM:10:22:16/08/2021

6972 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار کتێبی "خانووەکەی شەقامی مانگۆ" بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدرا کە لە پێشووتردا بۆ زیاتر لە ٢٠ زمانی جیاواز وەرگێڕدراوە.

"خانووەکەی شەقامی مانگۆ" کە لەلایەن "لاوین شێخە"ەوە کاری وەرگێڕانی بۆکراوە، لە نوسینی ''ساندرا سیسنێڕۆس''ە و لە چاپی ئینگلیزیدا نزیکیی شەش ملیۆن کۆپی لێفرۆشراوە، هەروەها لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن دامەزراوەی ماك ئارسەرەوە خەڵات کراوە.

وابڕیارە رۆژی چوار شەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ کاتژمێر ٤:٣٠ی پاشنیوەڕۆ بە فەرمی لە کتێبخانەی ڕۆمان بڵاوبکرێتەوە.

لەبارەی کتێبەکەوە لاوین شێخە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "خانووەکەی شەقامی مانگۆ كتێبێکە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دڵنیان لەوەی رۆژێك رووداوەکان باشدەبن، کاتێک بڕیاردەدەن هەموو ناخۆشییەك تێبپەڕێنن و بڕوایان بە خۆیان هەیە و بەردەوام لە هەوڵدان".

وتیشی، " کاتێک ئەم کتێبە دەخوێنیتەوە فێر دەبیت خەونت هەبێت و نەترسیت، بڕوا بە توانا شاراوەکانی خۆت بهێنیت و چیتر شەرم لە کولتوور و ڕەگەز و جیاوازیی چینایەتی نەکەیت، دڵنیا دەبیتەوە لە ڕاستیی بڕیارەکانت، ئەو کاتەی بڕیاری جێهێشتنی ئەو شتانەت دا کە ڕۆحت لەگەڵیاندا ئارام نەبوو ".

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم کتێبە بۆ هەموو چین و توێژێك گونجاوە تا بیخوێننەوە و تەنانەت لە هەندێکی وڵاتاندا خراوەتەوە پرۆگرامی خوێندنی خوێندنگەکانەوە.

No description available.

No description available.