ئامادەکردنی شیرینی کرواسۆن بە نۆتێلا

PM:12:03:03/08/2022

2336 جار خوێندراوەتەوە

کرواسۆن جۆرێکی شیرینی و ئیشی هەویرییە و بە شێوەی جیاواز ئامادە دەکرێت، بەشێک لە کابانەکانی ماڵ دەتوانن بۆ میوانی و بۆنە و ئاهەنگ و سوکە ژەم بەم هەنگاوانە ئامادەی بکەن.

پێداویستییەکانی:

٢٨٠ گرام کەرەی سارد یان زەیت

هێلکەیەک

نۆتێلا بەپێی ئارەزوو

کەرەستەکانی هەویرەکە:

٥٠٠ گرام ئارد

٤٠ گرام کەرەی تواوە

١٤٠ ملیگرام شیری پڕ چەوری

٥٥ گرام شەکر

١١ گرام خەمیرە

١٤٠ ملیگرام ئاو

١٢ گرام خوێ

ئامادەکردنەکەی:

سەرجەم پێکهاتەکانی هەویرەکە بکەرە خەڵاتەوە و تاکو بە جوانیت تێکەڵ بێت، دواتر بە دەست بیشێلە بۆ ئەوەی هەیرەکە خۆی بگرێت.

کەرە ساردەکە یان زەیتەکە لە بری ئارد بدە لە بنی هەویرەکە و بە تیرۆک پانی بکەرەوە، تەواوی کەرەکە تێکەڵ بە هەویرەکە بوو بیخەرە نایلۆنێکەوە و لە دەفرێکی قوڵدا بۆ دوو کاتژمێر دایبنێ، جارێکی تر هەمان کار دووبارە بکەرەوە و لە ساردکەرەوە هەڵیبگرە و بۆ رۆژی دواتر بەکاریبهێنە.

هەویرەکە لە ساردکەرەوە دەربهێنە و چەند جارێکی دیکە بە تیرۆک پانی بکەرەوە و بیدەرەوە بەسەر یەکتریدا و دووبارە بە شێوەی چوار گۆشە پانیبکەرەوە و بە سێ بەشی یەکسان بیبڕە، هەر بەشەی پانبکەرەوە و بیکە بە سێگۆشەیی و نۆتێلا بکەرە ناوەکەیەوە و لوولی بکە.

سینی فڕنەکە کاغەزی خواردنی تیا رابخە و کواسۆنەکانی تێدا دابنێ و بە فڵجە رووی دەرەوەی هێلکەی لێبدە، ماوەی ٢٠ بۆ ٢٥ خولەک لەناو فڕندا بێت کە پلەی گەرمییەکەی ٢٠٠ بێت، لەدوای برژاندنی دەریبهێنە و بە نۆتێلا بیرازێنەوە و لەگەڵ چا یان قاوە پێشکەشی بکە.

ئ.ل