خدر بێگەڵاسی ھۆکاری ناوگۆڕینەکەی ئاشکرا دەکات

PM:07:38:16/08/2021

45628 جار خوێندراوەتەوە

خدر بێگەڵاسی بەندبێژ و گۆرانیبێژ لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئاشکرایکردووە کە نازناوی خۆی گۆڕیوە لە بێگەڵاسییەوە بۆ خدر چاومەست هەڵۆی کوردستان.

لە ڤیدیۆکەدا خدر بێگەڵاسی دەڵێت، "چیتر بە خدر بێگەڵاسی ناوم مەهێنن و بانگم مەکەن، چونکە من فەرمانم دەرکردوە کە ناوی خدر بێگەڵاسی دەگۆڕێت بۆ هونەرمەند خدر چاومەست هەڵۆی کوردستان".

هەروەها داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو کەسانە دەکات کە ئەکاونت و لاپەڕەیان لە سۆشیاڵ میدیا بەناوی ئەوەوە داناوە چیتر نازناوی بێگەڵاسی بەکارنەهێنن و هەموویان بیکەن بە خدر چاومەستی هەڵۆی کوردستان.

خدر بێگەڵاسی بەندبێژێکی سنوری پشدەرە و خەڵکی گوندی بێگڵاسە کە سەر بە شارەدێی هەڵشۆیە، لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی بەندبێژییەوە ناسراوە و ڤیدیۆی دانیشتنەکانی بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و بینەرێکی زۆری هەیە.