سەمیرا کارزان'موعجیزە"ی بڵاوکردەوە

PM:01:38:01/08/2022

20868 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەمیرە کارزان نوێترین کاری هونەریی بەناوی" موعجیزە" بڵاوکردەوە.

ناوبراو لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاریکردووە و نووسیوویەتی،" ئەو گۆرانیەی کە لە دڵمەوە وتومە و هەموو هەستی منە گۆرانیێکە کە هەرجار دەیبیستم عاشق تر ئه‌بم و پێشکەشی ئەکەم بەئێوە تۆ پێشکەشی ئەکەیت بەکێ؟"

ڤیدیۆکلیپەکە لە چەناڵی تایبەت بە "رێباز شەمامی" بڵاویکردووەتەوە، ئاواز و هۆنراوە و ئەڕینجمتەکەی تایبەتە بە "کیان خۆسراڤی"، میکس و ماستەرین و بەرهمهێنانەکەی هاوسەرەکەی"رێباز شەمامی" بۆ کردووە.

سەمیرە کارزان تەمەنی ٢٣ ساڵە و لەدایکبووی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەرییدا دەرکەوتووە و چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، زیاتر بە گۆرانی "دکتۆر" ناوبانگی پەیداکردووە.

ر.ئ