هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ هۆنیا کەمال و محەمەد شعائی بەم نزیکانە نوێترین
بەرهەمی هاوبەشیان بەناوی "خۆم و گیتارەکەم" بڵاودەکەنەوە.
خۆم و گیتارەکەم کە نوێترین کاری ئەو دوو هونەرمەندەیە، هۆنراوەکەی لەلایەن
محەمەد شعائییەوە دانراوە، لە میلۆدی ئاریاس جاڤان و محەمەد شعائییە، میکس و
ماستەرینگ و ئەرێنجمێنتی لەلایەن سۆهراب جۆڵەوە بۆکراوە.
محەمەد شعائی یەكێكە لە گۆرانیبێژە نوێیەكانی رۆژهەڵاتی کوردستان، خاوەنی
چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و بەگۆرانی "مەجبورم" ناوبانگی دەرکردووە.
هۆنیا کەمال لە دایکبووی شاری سلێمانییە، یەکەم کاری هونەری دوێتێك بوو
لەگەڵ ئاریاس جاڤان، دوای ئەوە چەند بەرهەمێکی هونەری بڵاوکردەوە.