خواردنێکی کوردەوارییە و ئاسان ئامادە دەکرێت و خەڵک حەزیان بە
دروستکردنی هەیە.
پێداویستییەکان:
1.5 کیلۆ گۆشت
1 دەسك کەرەوز
3 پیاز
ئارد بەپێی پێویست
خوێ،
بەهارات بەپێی پێویست
ئاو و زەیت بەپێی پێویست
ئامادەکردنی:
- گۆشتەکە بکە بە قیمە،
دواتر کەروز و پیازەکەش ورد بکە.
- هەمویان لەگەڵ گۆشتەکە تێکەڵ
بکە، دواتر بەهارات و ئاردەکەی بەسەردا بکە.
- هەندێکی کەمیش ئاوی تێبکە
و بیشێلە تا نەرم دەبێت.
- پاشان پارچە پارچە لەسەر دەست
پان دەکرێتەوە و بەهێواشی لە شێوەی لاکێشە یان بازنە بە پێی ئارەزو.
- پاشان دەخرێتە ناو تاوەیەك کە زەیتی زۆری تیابێت، لەسەر ئاگرێکی پلەی گەرمی
کەمێک بەرز دایبنێ و سوریان بکەرەوە.
ر.ئ