پیتزا یەکێکە لەو خواردنە بە چێژانەی کە زۆرترین خواستی لەسەرە و شێوازی
دروستکردنەکەی ئاسانە.
چۆنێتی ئامادەکردنەکەی بەم شێوەیە:
پێکهاتەکان:-
▪ئاوی گەرم: (٣ - ٤)کوپ
▪خومرە: ١ کەوچکی بچووک
▪ئارد: ٢ کوپ
▪شەکر: ١ کەوچکی بچووک
▪خوێ: کەمێک بەسەردا بپڕژێنە
▪ڕۆنی ڕووەکی: (١،٥) کەوچکی گەورە
ئــامـــادەکــردنــی:
- خومرەکە لە ئاوەکە بتوێنەوە، کەمێک جێیبهێڵە تا کارلێک دەکەن.
- هەریەکە لە ئارد، شەکر و خوێ لە دەفرێکی گەورە تێکەڵیان بکە.
- زەیتە ڕووەکیەکە و خومرە تواوەکە بکەناو تێکەڵەی پێشوو لێکیبدە بە بەردەوامی
تا دەبێتە هەویرێکی پێکەوەلکاو.
- هەویرەکە بکە گوتکە و بۆماوەی ٦ خولەک جێبهێڵە تاهەڵئەسێت.
- شێوەی هەویرەکە بکە بازنەیی و پێکهاتەی پیتزای لەسەربکە.
ر.ئ