چۆن زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی دەناسیتەوە؟

PM:04:52:29/07/2022

10088 جار خوێندراوەتەوە

زه‌یتی زه‌یتوون یه‌کێکه‌ له‌ باشترین جۆره‌کانی زه‌یتی خواردن و گه‌لێک سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆ جیاکردنەوەی ئەو جۆرەی کە ئەسڵییە لەگەڵ جۆرە دروستکراوەکانی دیکە دەتوانرێت چەند هەنگاوێك بگیرێتە بەر.

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە چەند هەنگاوێك کردووە کە یارمەتیدەرە بۆ ناسینەوەی زەیتی زەیتونی ئەسڵی لەئەوانەی دیکە، بەم جۆرە:

۱.له‌ ڕێگه‌ی تامکردن و پێوانی ڕێژه‌ی ترشیه‌که‌ی: ئه‌گه‌ر زۆر ترش بوو ئه‌وا ئه‌سڵی نیه‌ چونکه‌ ڕێژه‌ی زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی ده‌رجه‌ یه‌ک نابێت له‌ (%۱) زیاتر بێت و ده‌رجه‌ سێ له‌ ( % ۳ ) زیاتر بێت، ڕێژه‌ی ترشییه‌که‌ی زۆر جار له‌ سه‌ر بتڵه‌که‌ نووسراوه‌ و دەتوانیت بیخوێنیته‌وه‌.

۲ . له‌ ماڵه‌وه‌ دوو که‌وچکی چێشت بخه‌ره‌ ناو قاپێکی داپۆشراو له‌ ناو سه‌لاجه‌دا دایبنێ، ئه‌گه‌ر پاش زه‌یته‌که‌ (۲٤ سه‌عات) به‌ستی یان ڕه‌ق بوو ئه‌وا ئه‌سڵه‌یه‌.

۳ . زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی زۆر لینجه‌ و به‌ ده‌سته‌وه‌ به‌ ئاسانی لێ نابێته‌وه‌.

٤ . زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه‌ و پاش ماوه‌ی ساڵێکیش له‌ هه‌ڵگرتنی تێک ناچێت.