تیمێکی زانستی لە ١٥ پسپۆڕ توانیویانە
بۆنێکی ٣٢٠٠ ساڵە دروست بکەنەوە.
دەزگای DHA، ئاماژەی بەوە کردووە، تیمی زانستی لە ماوەی
سێ ساڵدا کاریان کردووە تاوەکو توانیویانە ئەو بۆنە بگەڕێننەوە کە لەلایەن "تاپووتی
بابلیەوە" دروستکراوە.
تیمی زانستی کارەکانیان لەسەر بنەمای پێکهاتەکانی
ناو رەچەتەکە کردووە کە "تاپووتی" لەسەر بەردێکی گڵی نوسیوویەتی ، پێکهاتەکانی بریتیبوون لە(مێلیسا، رووەکی
تاڵ،گوڵ و چەندین پێکهاتەی تر)، جگە لە پێکهاتەی بۆنەکە، پڕۆسەی دروستکردنی ئەم بۆنە
بە وردی باسکراوە تیایدا.
"تاپووتی بابلی"یەکەم کیمیاگەری
ژن و دروستکەری بۆن بوو ٣٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە میزۆپۆتامیای کۆن.
ر.ئ